ئانۆ جه‌وهه‌ر: پلاتفۆڕمی خۆبه‌خش كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌سیسته‌ماتیككردن و مۆدێرنكردنی كاری خۆبه‌خشی

K24 - هەولێر:
رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی "پلاتفۆڕمی خۆبه‌خش كوردستان" بۆ كاری خۆبه‌خشی له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌س و به‌رپرسانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پلاتفۆرمه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌سیسته‌ماتیككردن و مۆدێرنكردنی كاری خۆبه‌خشی له هه‌رێمی كوردستان.
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی "پلاتفۆڕمی خۆبه‌خش كوردستان" بۆ كاری خۆبه‌خشی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بۆ چه‌ندین ساڵ كاری خۆبه‌خشی كردووه، گوتیشی، ئه‌و پلاتفۆرمه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به سیسته‌ماتیككردن و مۆدێرنه‌كردنی كاری خۆبه‌خشی، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مووان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌ت به كوردستان بكه‌ن.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زیره‌كان ئاراسته كراون بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری خۆبه‌خشان بكه‌ن و له‌و كاره‌ی كه گرتوویانه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان، خزمه‌ت بكرێن. گوتیشی، وه‌ك یه‌كه‌م ناوی خۆی تۆمار كردووه له‌و لیسته‌ی تایبه‌ته به خۆبه‌خشان بۆ ئه‌نجامدانی كاری خۆبه‌خشی. هاوكات هانی گه‌نجانی كوردستانی دا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بتوانن به‌شداری له كاری خۆبه‌خشی بكه‌ن.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به رووی گه‌شتیاراندا، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامیشیان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی هه‌یه به‌ڵكو هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا خێراتر بكرێت.