کۆمسیۆنی عێراق: لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پشت به رێكاری نوێ ده‌به‌ستین

K24 - هەولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە هەڵبژارندی ئەنجوومەنی پارێزگاکان پشت به رێكاری نوێ ده‌به‌ستن و كێشه‌ی راوه‌ستانی ئامێره‌كانی ده‌نگدانیش چاره‌سه‌ر كراون.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له مانگی ته‌ممووز ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی و حزب و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ده‌شڵێت، شێوازی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو باشتر ده‌بێت، چونكه له هه‌ڵبژاردنەكانی پێشوودا ده‌نگده‌ر ته‌نیا ناوی كاندیدی هه‌ڵده‌بژارد، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگده‌ر ده‌بێت ناوی كاندید و لیسته‌كه‌ش هه‌ڵبژێرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، له ئه‌گه‌ری هه‌ڵنه‌بژاردنی كاندید راسته‌وخۆ ده‌نگه‌كه بۆ لیسته‌كه‌ی ده‌چێت، ئهگهربێتو ده‌نگده‌ر ته‌نیا كاندید هه‌ڵبژێرێت و لیسته‌كه‌ی دیاری نه‌كات، ده‌نگه‌كه‌ی به پووچه‌ڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت.