ڤاگنەر: سوپای رووسیا لە پاشەکشەدایە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند، بەهۆی هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیاوە، سوپای رووسیا لە پاشەکشەدایە.
لە پۆستێکدا لە تیلیگرام، یێڤگینی پریگۆجین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەری نزیک لەرووسیا راشیگەیاند، سوپای ئۆکرانیا لە هێرشە پێچەوانەکەیدا رووسیای لە زاپۆریژیا و خیرسۆن ناچار بە پاشکەشکردن کردووە.
سەرۆکی ڤاگنەر باسی لەوەشکرد، لە چەند رۆژی دواییدا، سوپای ئۆکرانیا بەشێک لە شوێنەکانی لە رۆژهەڵات و باشووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، ئۆکرانیا لەهێرشی پێچەوانەدا زیانێکی قورسی بەرکەوتووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.