منداڵێك له كینیا له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له دایك ده‌بێت

K24 - هەولێر:
كۆمپانیای كینی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین ئاماژه به‌وه ده‌كات ئافره‌تێك له كاتی گه‌شتكردندا له‌ناو فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكیان به یارمه‌تی پزیشكێك و په‌رستارێك منداڵی بووه.
ئه‌و كۆمپانیایه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئافره‌ته‌كه له كاتی گه‌شتێكی خێرادا له نایرۆبی پایته‌ختی كینیاوه بۆ شاری مۆمباسا ژانی گرتووه و دواتر پزیشكێك و په‌رستارێك كه له‌ناو هه‌مان فارگۆندا بوونه، هاوكارییان كردووه و منداڵه‌كه‌یان رزگار كردووه.
كۆمپانیای كینی روونیكردووه‌ته‌وه، منداڵبوونه‌كه له‌ناو هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ماداراكای خێرا بووه و دوای گه‌یشتنیشی به نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێمی مریاكانی، خزمه‌تگوزاری زیاتری له‌لایه‌ن تیمی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
كۆمپانیاكه باسی له‌وه كردووه، له‌دایكبوونی منداڵه‌كه به لای سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌وه رووداوێكی سه‌رنجڕاكێش بووه و هه‌مووان به ده‌ورییه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه و دواتر وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ دایكه‌كه و منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه چركاندووه و پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته كردوون.
به‌شێك له گه‌شتیارانی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه داوایان له دایكی منداڵه‌كه كردووه، منداڵه‌كه‌ی ناو بنێت "مریاكانا" كه به زمانی كینی واتا ئازادی، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ناوی هه‌رێمه‌كه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی گه‌شتیاره‌كانی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه داوایان له كۆمپانیاكه كردووه، ئه‌و مافه به منداڵه‌كه بدات به درێژایی ته‌مه‌نی به خۆڕایی گه‌شت به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانیان بكات.
خزمه‌تگوزاری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان به‌شێكه له هێڵی ئاسنینی "ستانده‌رد گۆج" كه گه‌وره‌ترین پڕۆژی ژێرخانی كینیایه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 1963 سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا وه‌رگرتووه.