میدڤیدیڤ: ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمی بكه‌وێته ده‌ست ڤاگنه‌ر كاره‌سات بۆ هه‌موو جیهان دروست ده‌بێت

K24 – هەولێر:
دوای ئەوەی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپا و حکومەتی رووسیا راگەیاند و بهڵێنیدا مۆسكۆ له چنگی ڤلادیمێر پوتن ده‌ربهێنێت، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شاره رایگه‌یاند، بارودۆخی شاری مۆسکۆ سەختە و گوتیشی: "هەندێک رێگای هاتووچۆی ناوشار داخراون".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه دیمیتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیا رایگه‌یاند، ئەوەی روودەدات پێشتر پلانی بۆ داندراوە.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر چەکی ئەتۆمی بکەوێتە دەست گرووپی ڤاگنەر، کارەساتەکەی بۆ هەموو جیهان دەبێت و رێگەنادەین هەوڵەکانی ڤاگنەر سەرکەوتوو بێت.
گوتیشی: "بە گەیشتنی سەربازانی چیچان بۆ رۆستۆڤ، شەڕ لەگەڵ ڤاگنەر روودەدات".
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداری داوه‌ته وڵاتانی رۆژئاوا، كه بارودۆخی رووسیا بۆ بەرژەوەندییەکانیان بەکارنەهێنن.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نیگەرانین لە ئەگەری پێکدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ڤاگنەر.
رێكخراوه‌كه داواشی لە هەمووان كرد، پارێزگاری لە ژیانی هاووڵاتییان بکەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا لە هاووڵاتییانی كرد، گەشت بۆ رووسیا ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
کۆشکی سپی له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، بایدن لەبارەی رووسیاوە، گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی رووسیادا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئیگۆر ئارتامۆنۆڤ پارێزگاری لیپێتسك، ئاشكرایكردووه، كاروانی سه‌ربازیی گرووپی ڤاگنه‌ر له‌نێو سنووره‌كانی پارێزگاكه‌دا له پێشڕه‌وییدان.
ئارتامۆنۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی پشتیوانیی و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی هه‌موو رێككارێكیان له‌پێناو ئاسایشی دانیشتواندا گرتووه‌ته‌به‌ر و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
پێشتر دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌منی ڤاگنەر، یه‌ڤگینی پریگۆژین، سوپای رووسیای به‌وه تاوانبار کردبوو هێرشی كردووه‌ته سەر ڤاگنەر و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کردبوو و چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر ئۆكرانیایان جێهێشتبوو و چووبوونه نێو ناوچه‌ی رۆستۆڤ له‌سه‌ر سنوور.
لە بەرامبەر ئه‌مه‌دا دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، بە تاوانی "یاخیبوونی چەکداریی" سكاڵای تۆماركردبوو.
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین یاخیبوونه‌كه‌ی ڤاگنه‌ری به "ناپاكی له نیشتمان" ناوبردبوو.
یه‌ڤگینی پریگۆژین رایگه‌یاندبوو كه به‌ره‌و مۆسكۆ ده‌چن و له‌به‌رامبه‌ردا كۆشكی كرملین له زۆر ناوچه‌ی وڵاته‌كه رێككاره ئه‌منییه‌كانی زیادكردبوو.
به گوێره‌ی هه‌ندێ زانیاری، چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر له‌دوای رۆستۆڤ له ڤۆرۆنێژیشی رووسیا بینراون.