به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رووسیا، مارك میڵی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوه‌شانده‌وه

K24 - هەولێر:
به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رووسیا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی گرووپی ڤاگنه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
كۆڵۆنێڵ دیڤ باتله‌ر گوته‌بێژی مارك میڵی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، مارك میڵی به‌نیاز بوو ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 24ـی حوزه‌یرانی 2023)، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و ئوردن بكات، به‌ڵام به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رووسیا گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی گه‌شته‌كه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆپنهاگن له‌باره‌ی ئۆكرانیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه وڵاتی دیكه‌ش تێدا به‌شداربوون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه مێڵی و سۆلیڤان له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دۆخی رووسیایان بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شرۆڤه ده‌كرد، كه هه‌ریه‌ك له لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه و ولیه‌م پێرێنز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌ی بوون.
دوێنێ شه‌و گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپا و حکومەتی رووسیا راگەیاند و به‌ڵێنیدا مۆسكۆ له چنگی ڤلادیمێر پوتن ده‌ربهێنێت، دۆخە نەگەیشتە 24 کاتژمێر و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی بیلارووسیا بڵاویكرده‌وه، گرووپی ڤاگنه‌ر رازی بووه دۆخه‌كه له رووسیا هێوربكاته‌وه و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت ئەمەش لەسەر پێشنیازی ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە بووە کە گرووپەکە پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت.