سوودانی: رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی به‌رزبووه‌ته‌وه

K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی، له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی راپۆرتێكدا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، "شه‌ش مانگی یه‌كه‌می كابینه‌كه‌م به‌بێ بوونی بوودجه تێپه‌ڕاند". ده‌شڵێت: "رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی به‌رزبووه‌ته‌وه".
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "شه‌ش مانگی رابردوومان به‌بێ بودجه به‌ڕێكرد، به دیدگایه‌كی واقعیانه و جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی هاووڵاتیان، ده‌ستمان پێكرد، كه باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و ته‌واوكردنی ئه‌و پرۆژانه بوو كه به چه‌ند هۆكارێكه‌وه له‌وانه هۆكاری گه‌نده‌ڵی راگیرابوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌ت 414 قوتابخانه‌ی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق دروستكردووه، جیا له‌وه‌ش 270 كیلۆمه‌تر رێگای ده‌ره‌كی ئاماده‌كردووه.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی نیشته‌جێبوون، سوودانی گوتی: "5 شاری نیشته‌جێبوونمان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق راگه‌یاندووه، كه پێشتر ئه‌و شارانه بۆ چینی هه‌ژاران دروست نه‌ده‌كرا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتیشی: "رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی به‌رزبووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، حكومه‌تی عێراق 150 ملیار دیناری ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه شایسته‌ی پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون، وێڕای پێدانی قه‌رز به 100 هه‌زار خێزان، كه قه‌رزی (هه‌لی كار) ده‌یانگرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، زۆرینەی ئەو پارانەی دزراون و ئەوانەشی پارەی دەوڵەتیان دزیوە، لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکەی جیهانن، ئێمە ئەندامی رێککەوتننامەی بنبڕکردنی گەندەڵی نەتەوەیەکگرتووەکانین، بۆیە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پارەکانی عێراق و تێوەگڵاوانی دزینی پارەی دەوڵەت رادەست بکەنەوە.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنیا بە رێگەی سزاوە نابێت، بەڵکو دەبێ پێداچوونەوە بە کاروبارە دارایی و کارگێڕییەکان بکرێت، یەکێک لە گرنگترن دۆسییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئاشکراکردنی تۆڕێکی گەورەی بەقاخاچبردنی نەوت بوو، تۆڕەکە بەشێک بووە لە هێزە ئەمنییەکان و بەرپرس بووە لە پاراستنی بۆڕیی و پاڵاوگەکانی نەوت، تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکراون و ئێستا لە بەندیخانەکان چاوەڕێی دادگاییکردنن.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.
راسپاردنی سوودانی، دوای مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراو هات له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان.