بەشێک لە لایەنەکان جەخت لە گرنگی کۆدەنگی سیاسی دەکەنەوە

K24 – هەولێر:

بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان رایدەگەیەننن دۆخی هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکی چەق بەستویدایە دەربازبوونیشی  پێوستی بە کۆدەنگی سیاسیە. هەروەها پێان باشە ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسی دابمەزرێت لەوێ بە یەک دەنگ بریارێکی سیاسی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە بدەن، کە هەڵبژاردن تاکە بژاردەی دەربازبوون لەم قەیرانە دەزانن.

عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، پێشنیازی پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی باڵای لایەنە سیاسیەکان دەکەن تا لەوێ بە کۆدەنگی بریار بدرێت ، بەشێک لە بریارەکان بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت و بەشێکیشیان بۆ کۆدەنگی بێت لە بەغدا.

لەلایەن خۆیەوە، بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ کوردستان24، گوتی: بۆ پێشگرتن لەو لێکترازانانە ئێمە لە ئاستی کوردستان، پێویستمان بە دیدی هاوبەشی سیاسی هەیە لەنێوان هەموو هێزە سیاسییە کوردستانییەکان.

هەروەها راشیگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە پێشنیاز دەکەن ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسی پێکبهێندرێت، بۆ چۆنیەتی رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەناوەخۆ و لە بەغدا.

Fly Erbil Advertisment