تاڵیبان: ژنان لە ئەفغانستان ژیانێکی ئاسوودەیان ھەیە
K24 – هه‌ولێر:
سەرکردەیه‌كی بزووتنەوەی تاڵیبان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنان له ئەفغانستان، ژیانێکی ئاسوودەیان ھەیە، ئەوەش بەھۆی ئەو ھەنگاوانەی کە لەلایەن حکومەتەوە لەوبارەیەوە نراون.
هیبه‌توڵڵا ئاخوندزاده سه‌ركرده‌ی ناسراوی ریزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانەوە، پەیامێکی بە زمانەکانی عەرەبی، دەری، ئینگلیزی، پەشتۆ و ئوردوو بڵاوکردەوە.
ئاخوندزادە له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی ئیسلامی لە ئەفغانستان، رێوشوێنی ورد بۆ رزگارکردنی ژنان لە شێوە نەریتییەکانی نادادپەروەریی گیراوەتەبەر، لەوانە بەزۆر بەشودانی کچان، بۆیە مافە رەواکانیان ئێستا پارێزراوە".
ھەروەھا لە پەیامەکەیدا ھاتووە: "بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژنان، ھەنگاوی پێویست گیراوەتەبەر، بەو پێیەی بە نیوەی کۆمەڵگه ھەژمار دەکرێن، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسوودە و خۆشگوزەرانی بۆ ژنان لە ئەفغانستان بەپێی یاسای ئیسلامی، دەستەبەر بکرێت".
ئاخوندزاده راشیگەیاندووە، لایەنە نەرێنییەکانی داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن ئەمەریکاوە کە بۆ ماوەی 20 ساڵی رابردوو بەردەوام بوو، پەیوەندی بە پۆشینی پەردە و بەلاڕێدابردنی ژنانەوە ھەیە، بەمزووانە کۆتایی پێدێت".
ئاماژەی بەوەشداوە، پێگەی ژن لە ئەفغانستان، وەک مرۆڤێکی ئازاد و شکۆمەند گەڕاوەتەوە و ھەموو دامەزراوەکان ناچارکراون یارمەتی ژنان بدەن لە ئاسانکاری مامەڵەکردنی ھاوسەرگیری، میرات و مافەکانی دیکە.
رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تباركرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابول هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابول و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی كابولی لێكهوتهوه.
تاڵیبان ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ جۆره دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابول بكات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی به وابه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه.