شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پارێزگارێكی پارتی له كه‌ركووك ده‌توانێ ته‌واوی دۆخی ئه‌و شاره بگۆڕێت
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت له‌م مانگه‌وه به‌غدا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت. گوتیشی: "هیچ بیانوێك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان". له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش، ده‌ڵێت: "پارێزگارێكی پارتی له كه‌ركووك ده‌توانێ ته‌واوی دۆخی ئه‌و شاره بگۆڕێت".
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌ش كرا، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یاسای بودجه ده‌نگی له‌سه‌ر درا، به‌هۆی هه‌ندێ ده‌ستكاری و زیادكردن، ماوه‌ی پێنج رۆژ له په‌رله‌مانه‌وه وردبینی بۆ كرا، پاشان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرا و له‌وێ واژۆكرا و پێشبینی ده‌كه‌م له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو له رۆژنامه‌ی وه‌قائع بڵاوبكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "دۆسییه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر بیانوو بوو بۆ نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، ئێستا له‌ده‌ستی خۆیانه، ئیتر ده‌بێت ساڵانه 16 تریلیۆن دینار ره‌وانه بكه‌ن، چیتر پێویست به‌وه ناكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ بكه‌ین.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی عێراق، نه‌وتی هه‌رێم له ئه‌ستۆی به‌غدایه و بۆیه هیچ بیانوێك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی بودجه، وه‌زیری دارایی عێراق له‌مباره‌یه‌وه گوتویه‌تی، له 25ـی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده نه‌كراوه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ره‌وانه بكه‌ین، بۆیه ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست نییه به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم".
له‌باره‌ی دڵنیایی ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئه‌م هێزه‌ی ئێستا له به‌غدان هێزێكی نوێ نیین، پێشتر تاقیمان كردوونه‌ته‌وه، ئومێده‌وارین گومانه‌كانمان وا ده‌رنه‌چن و پابه‌ندبن به یاسای بودجه‌وه".
ده‌شڵێت: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی سیاسی‌یان خسته پاڵ یاسای بودجه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی پابه‌ندبوونی به‌غداین".
دووپاتیكرده‌وه، پێشتر له عێراق ده‌ستوور پێشێلكراوه، هه‌ر ئه‌و هێزانه بوون ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق هه‌بوو.
روونیشیكرده‌وه، ئێمه له‌م قۆناغه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانێكی نوێ له عێراق ده‌بینین و چاوه‌ڕێین به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بباته‌سه‌ر.
باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كانی یاسای بودجه‌ی به‌دڵ نه‌بوو، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه له داهاتوودا تانه‌ی لێده‌دات.
له‌باره‌ی پرسی زامنكردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "ده‌بێت مانگانه بڕه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، ئه‌وه یاسایه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، له‌سبه‌ینێوه بودجه ده‌بێته یاسا و پێویسته له‌مه‌ودوا شایسته‌كان بگات".
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی به‌شه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سنووری مادده‌ی 140، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "800 پله‌ی دامه‌زراندنمان ماوه بۆ دامه‌زراندنی به‌شه پزیشكییه‌كان له سنووری مادده‌ی 140 له‌نێو یاسای بودجه‌دا جێكردووه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی لیوای 20، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: رێككاره‌كانی ته‌واوبوونه، ته‌نیا ته‌رخانكردنی دارایی مابوو، دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه، پێویسته مووچه‌كانیان بدرێت، ئه‌وان ژماره‌یان 3777 پێشمه‌رگه‌یه و چوونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق.
سه‌باره‌ت به به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: به‌شداری ده‌كه‌ین و پۆستی پارێزگار زۆر گرنگه، خه‌ڵكی كه‌ركووك بڕوای وایه ته‌نیا هێز كه بتوانێ واقعی ئه‌و شاره بگۆڕێت پارتییه، پارێزگارێكی پارتی له كه‌ركووك ده‌توانێ ته‌واوی دۆخی شاره‌كه بگۆڕێت، به‌و ئاراسته‌ی كه كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره هه‌ست به ئارامی بكه‌ن.
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، کە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە، بەمپێیەش 64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە.
لە یاساکەدا، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەکردنی نەوت بەستووە کە لە رۆژێکدا دەبێت سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات بە 400 هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەدا هەیە، حکومەتی عێراق پشت بە قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، هەروەها ئەگەر نرخی نەوتیش بە زیاتر فرۆشرا، ئەوا رێژەی 70%ـی بڕی داهاتەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان تەرخاندەکرێت.