به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه پسپۆرییه‌كان: پێویسته له‌ماوه‌ی دوو مانگدا قه‌رزه‌كانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره و قه‌رزه‌كانی دیكه بدرێنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزه‌كانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره و قه‌رزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو مانگدا نه‌درێته‌وه، له‌و فه‌رمانبه‌رانه وه‌رده‌گیرێته‌وه كه بوونه‌ته كه‌فیل.
شیرین حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكه پسپۆرییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره، نیشته‌جێبوون، كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار بۆ حكومه‌ت له‌كاتی خۆیدا نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه، به‌پێی یاسا له فه‌رمانبه‌ره كه‌فیله‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، یه‌ك تریلیۆن و 735 ملیار و 686 ملیۆن دینار قه‌رزی خانووبه‌ره لای خه‌ڵكی ماوه‌ته‌وه، به‌هۆی جه‌نگی داعش و قه‌یرانه‌كان، وه‌رگرتنه‌وه تا ئێستا راگیرابوو.
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم به بێ سوود پێشینه‌كانی داوه‌ته هاووڵاتییان، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆی ئه‌و بڕه نه‌درێته‌وه كه لای هاووڵاتیانه، فه‌رمانبه‌ره كه‌فیله‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو مانگدا پاره‌كه بدرێته‌وه".
له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتی و هاوكاری، پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ی به‌هاووڵاتیان دا، تا ساڵی 2014، پڕۆسه‌كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و دروستبوونی قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان، پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كان راگیرا.