ڤلادیمێر پوتن: هه‌ر پلانێكی ده‌ره‌كی دژ به رووسیا وه‌ك خۆكوشتن وایه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌یارانی رووسیا ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی پلان و رێكخستنی یاخیبوونه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی دابه‌ش بكه‌ن، گوتیشی، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه‌ی رووسیا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه و یه‌كگرتوویی خۆی پاراست و سه‌لماندی به‌رگری له ده‌ستوور و سیسته‌می وڵاته‌كه ده‌كات.
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له گوتارێكدا كه ئاراسته‌ی گه‌لی رووسیای كرد، تێیدا سوپاسی خۆی و گه‌لی رووسیای ئاراسته‌ی سه‌ربازان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی گرووپی ڤاگنه‌ر كرد و هه‌ندێكیانی به نیشتمانپه‌روه‌ر ناو برد و رایگه‌یاند، ئه‌وان كه‌سانی نیشتمپانپه‌روه‌رن و ئه‌و خاكانه‌یان رزگار كردووه كه سه‌ر به رووسیا. گوتیشی، ئه‌وان شیاوی ستایشكردنن، به‌و پێیه‌ی بڕیاریان دا خوێن له رووسیا نه‌ڕژێ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، سه‌ربازان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ڤاگنه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه گرێبه‌ستن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یان بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان یانیش به‌ره‌و بیلاڕووسیا بڕۆن، جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ڵێنه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر ده‌باته‌سه‌ر.
ڤلادیمێر پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه رێكخه‌رانی كوده‌تا، ناپاكییان له‌گه‌ڵ نیشتمان و گه‌لی رووسیا كرد و ئه‌وه‌ی كردیان پاڵنه‌رێك بوو بۆ دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی.
سه‌رۆكی رووسیا دووپاتیشكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر پلانێكی له‌و شێوه‌یه بۆ دوژمنه‌كان وه‌ك خۆكوشتن وایه، گوتیشی، ئه‌مڕۆ رۆژئاوا و نازییه‌كان ده‌خوازن سه‌ربازانی رووس له‌ناو خۆیاندا به‌گژیه‌كدا بچنه‌وه و شه‌ڕی یه‌كدی بكه‌ن و به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
پوتن له كۆتاییدا گوتی، ده‌بێت سه‌رانی ئه‌و یاخیبوونه له‌و راستییه بگه‌ن كه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه، كه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه‌ی كردوویانه تاوانه و ئامانج لێی لاوازكردنی رووسیایه.
دوای گوتاره‌كه، دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كریملین رایگه‌یاند، ئه‌م شه‌و 26ـی حوزه‌یرانی 2023، سه‌رۆكی رووسیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدڕاڵی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسیا كۆده‌بیته‌وه بۆ گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی دواپێشهاته ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
درەنگانی شەوی (23ـی حوزەیرانی 2023)، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپای رووسیا و حکومەتی مۆسکۆ راگەیاند و هێزەکانیان چوونە ناو شاری رۆستۆڤ لە سنووری رووسیا و تەواوی بنکە سەربازییەکانیان کۆنترۆڵکرد.
لە بەرانبەر ئەوەشدا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئەوەی روودەدات خیانەتێکە و دەیانەوێت رووسیا بکەوێتە شەڕی ناوخۆ و ئاماژەی بەوەشکرد، "رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە خیانەتە پێویستی بە کاری هەمەلایەنە هەیە و سزای تاکبەتاکی خیانتەکاران دەدەین و لەبەردەم گەل بە دادپەروەرییان دەگەیەنین".
لە وەڵامی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کە باسی لەوەکردبوو، گرووپی ڤاگنەر خیانەتییان کردووە، ئەو گرووپە رایانگەیاندووە، ئەو رێگەیەی سەرۆکی رووسیا گرتوویەتییە بەر هەڵەیە و بەمزووانە لەکارەکەی دووری دەخەنەوە و سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن.
ئەو دۆخە نەگەیشتە 24 کاتژمێر و نووسینگه‌ی سه‌رۆكی بێلارووس بڵاویكرده‌وه، گرووپی ڤاگنه‌ر رازی بووه دۆخه‌كه له رووسیا هێور بكاته‌وه و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت ئەمەش لەسەر پێشنیازی ئه‌لێكسا‌نده‌ر لۆكاشینكۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە کە گرووپەکە پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت.