راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق: كه‌مپی هۆل هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدارە بۆ سەر عێراق و جیهان

K24 - هەولێر
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌عێراق گه‌مارۆدراون و چالاكییه‌كانیان لاوازبووه. ئاماژە بەەوش دەدات، دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆل زۆر ئاڵۆزه و "بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه."
خالید یه‌عقوبی، راوێژكاری محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاسایش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، چالاكی گروپه تیرۆریستییه‌كان (داعش) كه‌میكردووه و ته‌نیا هێرشێكی ناوبه‌ناو لێره و له‌وێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وەکو ئەوەی یەعقوبی باسی دەکات، دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆل زۆر ئاڵۆزه و "بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه". دەشڵیت، "ئه‌مه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌عێراقه‌وه نییه، به‌جۆرێك كه‌مپه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه و له ناسنامه‌ی جۆراوجۆر پێكهاتوون و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌پارێزرێت."
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، كه‌مپی هۆل وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نه‌ك ته‌نیا بۆ عێراق به‌ڵكو بۆ گشت ناوچه‌كه و جیهان ده‌مێنێته‌وه.
کەمپەکە دەکەوێتە شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات - هەسەدە دایە.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا هەن، لەو رێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سووری و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتوون. نزیکەی 20 هەزار منداڵی بە رەگەز عێراقیی و سووریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزار و 500 خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گرووپی چەکداری داعشەوە لە باغووز لەساڵی 2019ەوە، لە نێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.
تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە."
ئەمەریکا زۆربەی هاوڵاتییەکانی خۆی لەنێو کەمپەکەدا بۆ ئەمریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا رەتیانکردووەتەوە کە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راخی به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروستکراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵخه‌كان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا.