سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریكا بەشداری لە دیدارێكی نێودەوڵەتی دەكات

K24 – هەولێر:

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن، بەشداری لە دیدارێكی نێودەوڵەتی بەناوی "گێڕانەوەی متمانە" دەكات كە تایبەتە بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ (27ـی حوزەیرانی 2023)، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، لە واشنتن بەشداری لە دیدارێکی نێودەوڵەتی دەکات و لە دیدارەكەدا، زیاتر لە 300 ئەندامی وڵاتانی دنیا و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی بەشدارن و گفتوگۆ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و مەترسییەكانی لەسەر ئابووری و سیستمی وڵاتان دەكرێت.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، وەك تاكە كەس لە كوردستانەوە بەشداری لە دیدارەكەدا كردووە  و رایگەیاند، دیدارەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە بە ناونیشانی " گێرانەوەی متمانە" كە ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری دامەزراوەكانی وڵاتان بەشدارن، لە عێراقیش نوێنەری چەند دامەزراوەیەك بەشدارن.

زیاتر گوتی، لە دیدارەكەدا باسی مەترسییەكانی گەندەڵی دەكرێت لەسەر ئابووری جیهان و بڕیاریشە لە چوارچێوەی دیدارەكە چەندان كۆبوونەوەی گرنگ بكەین و لەوێ‌ باسی ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە كوردستان بكەین.

دووپاتی لەوەشكردەوە، كە ئەو كۆبوونەوانە دەرفەتی گرنگن بۆ ئەوەی رووی هەرێمی كوردستان بۆ چاكسازی بخەینەڕوو، زۆرێك لەوانەشی بەشدارن زانیارییان لەسەر كوردستان هەیە و دەیانەوێت زیاتر ئاشنای چاكسازییەكانی كوردستان بن.

ئەحمەد ئەنوەر، جەختی لەوەکردەوە، بەتەنیا ئاماژەدان بە هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەو دیدارانەدا هەنگاوی گرنگن.

س
س
Fly Erbil Advertisment