شارهوانی ههولێر 35 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوهی قوربانی دیاریدهكات
K24 - هەولێر:
شارهوانی ههولێر داوا لههاووڵاتییان دهكات، لهكاتی قوربانیكردن له رۆژانی جهژندا سیمای شار بپارێزن.
له چوارچێوهی راگهیهندراوی سهرۆكایهتی شارهوانی ههولێر - بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیدا هاتووه: وێڕای داواكاریمان سهبارهت به قوربانی نهكردن له ماڵ، كۆڵان و سهرشهقامهكان، 35 شوێن له شاری ههولێر بۆ فڕێدانی پاشماوهی قوربانی دهستنیشانكراوه.
داواش دهكات، پاشماوهی قوربانیكردن لهسهر شهقامه سهرهكییهكان فڕێ نهدرێت، لهكاتی بوونی ههر كێشهیهكیش پهیوهندی به بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی به ژمارهی (07511624550) بكهن.
تای خوێنبەربوون کە بە "تای خوێنبەربوونی کریمیا - کۆنگۆ" ناسراوە، بە یەکێک لە کۆمەڵەی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی دادەنرێت کە بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بڵاودەبێتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێدەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە بریتیە لە خوێنبەربوونی ناوەکی یان دەرەکی لەگەڵ تایەکی بەرز.
بەگوێرەی زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رێژەی مردن بەتای خوێنبەربوون %40، تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە و ئاماژە بەوەشکراوە، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی تای خوێنبەربوون بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).
شارهوانی ههولێر شوێنی فڕێدانی پاشماوهی قوربانی و ژمارهی لایهنی پهیوهندریشی بڵاوكردووهتهوه، بهمشێوهی خوارهوهیه:
سنووری شارەوانی یەک:
1- کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی 30مەتری، نەقلیاتی کۆن.
2- ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەڵ دیواری گۆڕستان.
3- گەڕەکی تەیراوە / بەرامبەر ساڵۆن سایە.
4- شەقامی 30 مەتری / ژێر پردی سەیداوە.
5- گەڕەکی سێتاقان / پشت فافۆن فرۆشان.
ژمارەی مۆبایل(07514582551 / 07514540650)
سنووری شارەوانی دوو:
1- کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین.
2- گەڕەکی ئاری / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نهجمهدین.
3- گەڕەکی شۆڕش / نزیک مزگەوتی حاجی یونس.
4- گەڕەکی کانی / نزیک شارەوانی دوو.
5- گەڕەکی شۆرش / نزیک نادی برووسک.
6- گەڕەکی نازناز / ناو شوقەی شەهیدان.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٩١٤٨٢/٠٧٥١٤٠١٦٦٨٣)
سنووری شارەوانی سێ:
1- کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە.
2- گەڕەکی خانزاد / بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
3- شەقامی کۆڕنیش / پشت گۆڕستانی شێخ ئهحمهد.
4- گەڕەکی راپەرین / بەرامبەر سجنی ئهحداس.
5- گەڕەکی برایەتی / نزیک بگۆڕی نەورۆز.
6- گەڕەکی سەربەخۆیی / سەرووی جووتسایدی لاس.
ژمارەی مۆبایل (٠٧٥١٤٤٨٧٠٦٠ / ٠٧٥٠٣٢٩١٣٦٥)
سنووری شارەوانی چوار:
1- کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان.
2- کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان.
3- شەقامی کۆڕنیش / بەرامبەر شاری زیلان.
4- شەقامی کۆڕنیش / نزیک پردی کۆنی بنەسڵاوە.
5- شەقامی نوێی بنەسڵاوە / پردی نوێی بنەسڵاوە.
6- گەڕەکی زانایان / نزیک قوتابخانەی پێشرەو.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٦٦٠٢٠١/٧٥٠٤٣٦٨٧٨٩)
سنووری شارەوانی پێنج:
1- کەمپی کۆمپانیای زووگ/ شەقامی مهخموور.
2- شەقامی کۆنی کەرکووک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
3- شەقامی کۆنی کەرکووک / نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
4- شەقامی کۆنی کەرکووک / شەقامی بەرامبەر مزگەوتی موحهممهد موستهفا.
5- شەقامی کۆڕنیش / پشت بەنزینخانەی سازین.
6- گەڕەکی رۆشنبیری / بەرامبەر گۆڕستان.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٤٤٦٣٠٢٧/٠٧٥٠٤٤٨٦٠٨٥)
سنووری شارەوانی شەش:
1- گۆڕەپانی تایبەتی مەیدانی ئاژەڵان.
2- گەڕەکی کوردستان / نزیک بازاڕی سیم.
3- گەڕەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
4- گەڕەکی ماردین / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە.
5- گەڕەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە.
6- گەڕەکی نیشتیمان / شەقامی منزرە.
ژمارەی مۆبایل (٠٧٥٠٤٥١٥٤٨٥/٠٧٥٠٤١٨٠٠٠٦)