کاوە گەردی: کۆمیسیۆن نایەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدات

کاوە گەردی، کارگێری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان
کاوە گەردی، کارگێری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر:

کارگێری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لای ئەو لایەنانەیە کە نایەنەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەرپرسی مەکتەب هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریش داوا دەکات لە زووترین کات وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت.

کاوە گەردی، کارگێری بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بیناو دەبینێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەمساڵدا ئەنجامنەدرێت.

هەروەها راشیگەیاند، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لای ئەو لایەنانەیە کە نایەنەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، هەروەها کۆمیسیۆنیش لە ژێر فشاری ئەو لایەنە دەڵیت ناتوانین هەڵبژاردن ئەنجامبدەین.

لەلایەن خۆیەوە، بێستون حەمەساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری، گوتی: هەرێمی کوردستان پێویستە ناومالی خۆی رێکبخاتەوە، "تا لە کوردستان پێکەوبین لە دەرەوە بەهێزترین"، پێویستە لە زووترین کات وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.

Fly Erbil Advertisment