نیویۆرک تایمز: بەرپرسێکی باڵای رووسیا ئاگاداری پلانەکانی پریگۆژین بووە
K24 - هەولێر
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد، کە جەنەراڵ سێرگی سۆرۆڤیکین، جێگری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیا، ئاگاداری پلانی هەڵگەڕانەوەی یەڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گرووپی ڤاگنەر بووە.
سەرچاوەکی هەواڵگری ئەمەریکا بە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز "ی راگەیاند: بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان لەسەر ئەو بابەتە، هەوڵماندا بزانین، ئایا ئەو بەرپرسەی رووسیا جەنەراڵ سێرگی سۆرۆڤیکین، هاوکاری پلانەکانی پریگۆژینی کردووە یان نا.
رۆژنامەکە دەشڵێت: بەرپرسە ئەمەریکییەکان گوتیان، بەڵگەمان هەیە لەسەر ئەوەی دوو سەرکردەی باڵای سەربازی رووسیا هاوکاری پریگۆژینیان کردووە.
لە مانگی تشرینی یەکەم، سوروفیکین داوای لێکراوە کە بەرپرسی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا بکات لە ئۆکرانیا، بەڵام وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شویگۆ، لە مانگی کانوونی دووەم، ڤالێری گیراسیمۆڤی وەک سەرۆک ئەرکانی گشتی راسپاردووە و سوروفیکین-یش بەجێگری ئەو دەستنیشان کراوە.
فەرماندەکەی گرووپی ڤاگنەر وەزیری بەرگری رووسیا، سێرگی شویگۆ و گیراسیمۆڤی تۆمئتبار کرد ە بە بەرپرسیاری شکستەکانی شەڕی ئۆکرانیای زانی، بەوەی هاوکاری گرووپی ڤاگنەریان نەکردووە.
درەنگانی شەوی (23ـی حوزەیرانی 2023)، یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر جەنگی دژی سوپای رووسیا و حکومەتی مۆسکۆ راگەیاند و هێزەکانیان چوونە ناو شاری رۆستۆڤ لە سنووری رووسیا و تەواوی بنکە سەربازییەکانیان کۆنترۆڵکرد.
ئەو دۆخە نەگەیشتە 24 کاتژمێر و نووسینگهی سهرۆكی بێلارووس بڵاویكردهوه، گرووپی ڤاگنهر رازی بووه دۆخهكه له رووسیا هێوربكاتهوه و چالاكییه سهربازییهكانی بوهستێنێت ئەمەش لەسەر پێشنیازی ئهلێكساندهر لۆكاشینكۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە کە گرووپەکە پێشڕەوییەکانی بەرەو مۆسکۆ بوەستێنێت.