ئیتاڵیا: هەرگیز رازی نابین وڵاتەکەمان ببێتە کەمپی پەنابەران

کۆمەڵێک کۆچبەر لە ئیتاڵیا
کۆمەڵێک کۆچبەر لە ئیتاڵیا

K24 - هەولێر

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا رایگەیاند، وڵاتەکەی یارمەتییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەری نایاسایی لە یەکێتی ئەوروپاوە وەرگرتووە، بەڵام هەرگیز رازی نابێت ببێتە کەمپی پەنابەران.

سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا جۆرجیا مێلۆنیا لە پەرلەمانی ئیتاڵیا پێش سەردانەکەی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە 29 و 30 ی ئەم مانگەدا گوتی " ئەگەر کێشەی پاراستنی دەرەکی چارەسەر نەکرێت، ئەگەر کۆچکردنی نایاسایی رانەگیرێت، ئەوا ئەستەمە بەدوای سیاسەتێکی پەنابەری دادپەروەرانە و کاریگەردا بگەڕێت، ناکرێت بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کە کێ دەچێتە ناو بازرگانی کۆیلەکان، کۆچکردنی بەکۆمەڵ هیچ پەیوەندییەکی بە مرۆییەوە نیە.

ئاماژەی بەوەش کرد: " کۆبوونەوەیەکی نائاسایی یەکێتی ئەوروپا لە مانگی شوباتدا دانی بەوەدا نا کە کۆچ کێشەیەکی ئەوروپییە و پێویستی بە وەڵامی هاوبەش هەیە".

من هەرگیز رازی نیم پارە وەر بگرم بۆ ئیتاڵیا بۆ کەمپی پەنابەران، دەشڵێت: داوامان لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، بۆ زیادکردنی پارە بۆ پاراستنی سنوورەکان و بەدەستیشمان هێناوە، ئەمەش بۆ بەڕێوەبردنی کۆچکردنی نایاسایی نیە، بەڵکو بۆ بەرەنگاربوونەوەیە.

ئیتاڵیا بەدوای رێوشوێنێکی تایبەت و هاوکاریەکانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران، هەروەها پێشنیاری رێکخستنی ئەرکێکی دەریایی دەکات، لە دەریای ناوەڕاست و یارمەتیدانیان لە سەقامگیرکردنی بارودۆخی وڵاتانی باکوری ئەفریقا بەتایبەتی لە تونس.

مێلۆنی پێشتر رایگەیاندبوو کە ئیتاڵیا بە تەنها جێهێڵراوە لە رزگارکردنی کۆچبەران لە دەریادا.

Fly Erbil Advertisment