باڵیۆزی ئێران له عێراق: هیوادارین موقته‌دا سه‌در بگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی

K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئێران له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و هیوایه‌ین موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بگه‌ڕێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
محه‌ممه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران له عێراق باسی لەوە کردووە، كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی جێی نیگه‌رانییه، چونكه سه‌در سیمبولێکی گەورەیە و یەکێکە لەو کەسایەتییە سیاسیانەی کە ئامادەیی هەیە، بەڵام ئازادە چۆن بڕیار ده‌دات، گوتیشی: به‌و هیوایه‌ین دوای پێداچوونەوەكانی بگەڕێتەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی.
محه‌ممه‌د كازم ده‌شڵێت، ئەگەر سەدر ئامادە بوایە، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پڕۆسەی سیاسی ده‌بوو و پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی بۆ عێراق بۆ ماوەی شەش مانگ دوا نەدەکەوت، جەختیشی لەوە کردەوە، هیوادارن دوورکەوتنەوەی سه‌در درێژخایەن نابێت.
رۆژی 14ـی نیسانی 2023، رێبەری رەوتی سەدر سەرجەم چالاکییەکانی رەوتەکەی بۆ ماوه‌ی ساڵێك هەڵپەسارد و هەژمارەکەشی لە تویتەر داخست.
موقتەدا سەدر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، وای بەباش دەزانێت چالاکییەکانی رەوتەکەی جگە لە نوێژی هەینی و دەستەی کولتوری، بۆ ماوەیەک هەڵپەسێرێت کە کەمتر نەبێت لەساڵێک، بۆ دەرخستنی بێتاوانی خۆی لەبەردەم خودا و دوومیش لەبەردەم باوکی‌دا.