بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دەكات

K24 - هەولێر:
بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان دەكات.
خێزانی عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 30/6/2023 خاتوو (تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد) خێزانی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە ئوردن کۆچی دوایی کرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، تاڤگە عەبدولوەهاب دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی، ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئوردن کۆچی دوایی کرد.
دهقی پهیامهكهی بارهگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و دۆستانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون
بارهگای بارزانی
30ی حوزەیرانی 2023