ئۆلف کریستێرسۆن: هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت

K24 - هەولێر:
سهرۆكوهزیرانی سوید رایدهگهیهنێت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت و هاوكات داوای هێوركردنهوهی ئهو بارودۆخ و گرژیانه دهكات كه بههۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆزهوه له چهند رۆژی رابردوودا دروست بووه.
ئهمڕۆ (ههینی 30ـی حوزهیرانی 2023) ئۆلف کریستێرسۆن، سەرۆکوەزیرانی سوید رایگهیاند، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان بکرێت و جهختیشیكردهوه، ئهو بارودۆخهی له چهند رۆژی رابردوودا دروست بووه پێویستی به هێوركردنهوه ههیه.
ئۆلف کریستێرسۆن رایشیگهیاند، سەختە بڵێین دەرەنجامەکانی ئەم رووداوانە چۆن دەبێت، گوتیشی كه بڕوای وایە خەڵکێکی زۆر هۆکاری خۆیان هەیە بۆ ئەوەی کاردانەوەیان هەبێت. ههروهها گوتی، بێگومان تەواو قەبووڵ نەکراوە، کە خەڵک بە نایاسایی هەڵبکوتنە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە وڵاتانی دیکە.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا ئاماژهی بهوه كرد، كه بڕوای وایە ئهوانیش لە سوید کاردانەوەیان هەبێت، بهوپێیهی ئهوه دۆخێکی ئەمنی جددیە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سووکایەتی بە خەڵکی دیکە بکەی.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئهو رهفتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە."
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوێد بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپێشاندەران ئێوارەی پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.