باڵیۆزی ئێران لە رووسیا: ده‌مانه‌وێ بەكارھێنانی دۆلار سنووردار بكەین

K24 – هەولێر:
كازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە رووسیا تایبەت بە كوردستان 24-ی راگەیاند، وڵاتانی یەكێتی ئابووری ئۆراسیا و ئێران دەیانەوێ بەكارھێنانی دۆلار لە پەیوەندییەكانیان سنووردار بكەن.
ھاوكات راشیگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و رووسیا لە ساڵی رابردوو پێنج ملیار دۆلار بووە.
كازم جەلالی هه‌روه‌ها گوتی: "یەكێتی ئابووری ئۆراسیا و ئێران، بڕیاری بازرگانی بازاڕی ئازادیان لەنێوان خۆیان پەسەند كردووە. بەڵام دەبێ پەرلەمانی ھەر شەش وڵاتی ئۆراسیا دەنگی لەسەر بدەن. كە پەرلەمانەكان دەنگیان لەسەردا، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا له‌بره‌و و پێشكه‌وتن دایه، به‌تایبه‌ت له بوری سه‌ربازی و ئابووریدا.