گۆشتگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر رێژه‌ی قوربانیكردنی ئه‌مساڵ و پار ساڵی بڵاوكرده‌وه
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆشتگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر، رێژه‌ی قوربانیكردن به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارساڵ له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كه‌میكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆشتگه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، پار ساڵ له چوار رۆژی جه‌ژنی قورباندا 623 ئاژه‌ڵی گه‌وره و 2852 ئاژه‌ڵی بچووك به بڕی 179000 كیلۆگرام گۆشت كراوه‌ته قوربانی، تێیدا 3432 كیلۆگرام گۆشتیش ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵدا (2023)، 513 سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره و 1359 سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك و به كۆی 118000 كیلۆگرام گۆشت كراوه‌ته قوربانی و 2026 كیلۆگرام گۆشتیش ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان دابه‌زینی ئاستی قوربانیكردن له جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵدا بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نه‌خۆشییه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
تای خوێنبه‌ربوون یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.
نەخۆشیەکە له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه و به گشتی له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
به