دادگای عێراقی بڕیاری زیندانیكردن بۆ به‌رپرسێكی وه‌قفی سوننی ده‌رده‌كات

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری زیندانیكردن بۆ به‌رپرسێكی وه‌قفی سوننی ده‌رچووه، كه زیاتر له ملیارێك و نیو دیناری به‌فیڕۆ داوه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی ته‌مموزی 2023) فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، دادگای تاوانه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین بڕیاری 17 ساڵ زیندانی بۆ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌ندازه‌ی دیوانی وه‌قفی سوننی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی ده‌ركردووه.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تۆمه‌تبار بووه‌ته هۆكاری به‌فیڕۆدان و زێده‌ڕۆییكردن له جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك مناره‌ی ئاسنینی مزگه‌وته‌كانی سه‌رتاسه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا به‌فیڕۆدراوه به‌پێی لیژنه پسپۆڕه‌كان بریتییه له بڕی 1،536،500،000 ملیارێك و پێنج سه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی باسی له‌وه‌ش كردووه، دادگا دوای ته‌ماشاكردن و به‌دواداچوونی به‌ڵگه‌كان، به‌و باوه‌ڕه گه‌یشت تۆمه‌تبار له ئه‌ركه‌كه‌یدا كه‌مته‌رخه‌می كردووه، بۆیه به پشتبه‌ستن به مادده‌ی 340ـی یاسای تاوانه‌كانی عێراق ژماره 111ـی هه‌مواركراوی ساڵی 1969 بڕیاری دا به زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه.