لە حەوت رۆژدا زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوو، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە زیاتر لە 113 هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە.
بەڕێوەبەرایەنی راگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی دوایین ئاماری تۆمار کراو لە رێگەی بازگە و دەروازە سنوریەکان و فڕۆکەخانەوە، زیاتر لە 113 هەزار گەشتیاری وڵاتی عێراق و ئێران و بیانی بۆ کات بەسەربردن لە جەژنی قوربان و رۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا، گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەکانی ئەو شارە ئەنجامداوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، %85ـی ئەو گەشتیارانەی لە حەوت رۆژی رابردوودا هاتوونەتە سلێمانی لە ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هاتوون.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە راشیگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکان دەرکەوتوە، سەرەڕای سەردانیکردنی میوانێکی بەرچاو، گرفتی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران دروست نەبووە .