چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه دووپاتده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه، هاوكات به پێویستی ده‌زانێت مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق ناوه‌ندی بێت.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 2ـی ته‌مووزی 2023) هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لایه‌نه‌كانی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه له نووسینگه‌ی هومام حموودی كۆبوونه‌وه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقی له سوید و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رووداو و بێڕێزییهیان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له سه‌ره‌تادا محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه و تێیدا دوا پێشهاته سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رله‌نوێ پشتیوانی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دووپاتكردووه‌ته‌وه و به پێویستی زانیوه هه‌ر چی زووه په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بوودجه‌یه به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا دووپاتی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی عێراق و ئازادی ئه‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن به پاره و داراییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق یه‌كانگیر بێت.
هاوكات به پێویستی زانیوه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق ناوه‌ندی بێت.
(دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، یاساكه له 1ـی كانوونی دووه‌می 2023ـوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (11ـی حوزەیرانی 2023) دانیشتنی ژمارەی (31)ـی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار و بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ درێژەدان بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد کە چوارەم دانیشتنی پەرلەمان بوو بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.
لەسەرەتای دانیشتنەکە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجامدا، دوای ئەوەش دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) دەستیپێکرد.
دواتریش، دەنگدان لەسەر ماددەکانی 42 و 43 دواخرا و دوای ئەوەش ماددەکانی 44 تا 63 پەسەندکران و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ماددانەی پەسەندنەکراون هەڵگیرا.
دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکە بۆ جاری دووەم، پەرلەمانی عێراق ماددەکانی 16 و 17 و 43ـی پەسەند کرد و ماددەی 42ـی لە پرۆژەیاساکە سڕیوە، پێش ئەوەش ماددەکانی 65، 66 و 67 پەسەندکران.
بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ناوەڕۆکی ماددەی 15ـی پرۆژەیاسای بودجە، جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق وەستێندرا و لیژنەی دارایی رەشنووسێکی دیکەی ئامادەکرد بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ماددەیە و دواتر بە زۆرینەی دەنگ ماددەی 15ـی پەسەندکرا، کە ئەم ماددەیە زۆرترین مشتومڕی لەسەربوو کە تایبەتە بە دامەزراندن.
بە گوێرەی ناوەڕۆکی ئەو ماددەیەش، 150 هەزار کەس بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق بە گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی 300 هەزار دینار دادەمەزرێندرێن، لە کاتێکدا پێشتر لە رەشنووسی بودجەدا کە حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە، ئاماژەی بە دامەزراندنی هیچ پلەیەکی وەزیفی نەکردبوو.
هاوکات پەرلەمانی عێراق چەند بڕگەیەک لە ماددەکانی دووەم و 57ـەمینی هەموارکردەوە، کە پێشتر دەنگیان لەسەر درابوو، بەڵام لە رێگەی دەنگدانەوە جارێکی دیکە پەرلەمانتاران رەزامەندییان نیشاندا بۆ هەموارکردنەوەیان.
هەروەها بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، شەش ماددە بۆ پرۆژەیاسای بودجە زیادکرا، کە پەیوەندیدارن بە بودجە پەرلەمانی عێراق، بودجەی دەسەڵاتی دادوەری، پێدانی دەسەڵات بە ئەنجوومەنی زانکۆکان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی بە دۆلار بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رێکخراو و دەزگا ئەکادیمییەکان لەپێناو پەیوەندی زانستی و پێدانی دەسەڵاتیش بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کەرتی تایبەت. هەروەها دوو ماددەش پەیوەندیدار بە زیادکردنی پلەی وەزیفی تایبەت بە چەند پارێزگایەک و وەزارەتی بەرگری. لەگەڵ ئەوەشدا، ماددەیەکیش زیادکرا بۆ پرۆژەیاساکە کە رەتی هەموو ئەو یاسا و بڕیارانە دەکاتەوە کە ناکۆکن لەگەڵ ناوەڕۆکی پرۆژەیاسای بودجە.
لە ئەنجامی پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، چوار ماددە بە تەواوی سڕانەوە کە بریتین لە ماددەکانی (4، 22، 42 و 64)، کە ماددەی 42 تایبەت بوو بە دانانی باج لەسەر فرۆشتنی بەرهەمە سووتەمەنییەکان و چەند بابەتێکی دیکە.