وهزیری بهرگریی ئهڵمانیا به پێویستی دهزانێت سوید ههرچی زووه ببێته ئهندامی ناتۆ
K24 – هەولێر:
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بۆریس پیستۆریۆس ئاشكرایكرد، گرنگە سوید ههرچی زووه ببێتە ئەندامی ناتۆ.
بۆریس پیستۆریۆس دوای كۆبوونهوهی له پۆڵهندا لەگەڵ هاوتا پۆڵەندییەکەی، ماریۆس بلاشچاک روونكردنهوهی دایه رۆژنامهوانان.
پیستۆریۆس رایگهیاند، لهپاڵ ئهو پشتیوانییهی له ئۆكرانیا دهكرێت و كاتێك سهیری ئهو دۆخه ئهمنییه نوێیه دهكهین، وادهكات ناچاربین لهبارهی هێزی بهرپهرچدانهوه و توانای بهرگرییهوه قسه بكهین. لێرهدا ئهوهی گرنگه ئهوهیه كه سوید به زووترین كات ببێته ئهندامی ناتۆ و توركیا دهستبهرداری بهرهنگارییهكهی ببێتهوه".
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئاماژهی بهوهكرد، كاتێك پلانە ناوچهییهكانی بەرگریی ناتۆ لهبهرچاو دهگیرێن، جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی باڵی رۆژهەڵاتی هاوپەیمانییەکە کردەوە.
بۆریس پیستۆریۆس داوای لە پۆڵەندا کرد دهستوبرد بكات لە دروستکردن و بەڕێوەبردنی ناوەندهكانی نۆژهنكردنهوه و چاککردنەوەی تانکە شهڕكهرهكانی لیۆپارد-2دا و بهپێویستی زانی کە ئەگەر بتوانرێت دانوستانەکان لهوبارهیهوه لە 10 رۆژی داهاتوودا کۆتایی پێبهێنرێت.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا تورکیا داواکاری فینلاند بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ پەسەندکرد، لەکاتێکدا هێشتا رەخنەی لەبارەی پەیوەستبوونی سویدەوە هەبوو و داوایکرد هاوکاری بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر.
سوید باس لەوە دەکات کە بە پێی یاداشتە سێ قۆڵییەکان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و یاسایەکی دژە تیرۆری هاوشێوەی ئەو یاسایەی کە فینلاند پەسەندی کردووە دەرکردووە، بەو پێیەش تورکیا بە داواکارییەکەی رازی بووە، سوید داوای لە تورکیا و هەنگاریا کرد بەبێ دواکەوتن بە داواکارییەکە ڕازی بن.
پێشتریش حکومەتی سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی بە تورکیا، کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان سزا درابوو، ئەمەش وەک یەکەمین پێشینە بوو بۆ رازی کردنی تورکیا.
رەزامەندی حکومەت سوید لەسەر داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتی دادوەری لە سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکییە تەمەن 35 ساڵە، کە ئەنقەرە دەیەوێت بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای زیندانی بەسەر دا بسەپێنێت.
تورکیا داوا لە سوید دەکات دەیان لایەنگری پەکەکە کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی نیشتەجێن، رادەست بکاتەوە، بەڵام حکومەتەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بابەتەکە پەیوەستە بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر جەختی لە گرنگی دەربڕینی نیگەرانییەکانی هەر ئەندامێکی ناتۆ کردبووهوه سەبارەت بە فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، تورکیا توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند دەرببڕێت.
بلینکن گوتبووشی، هەردوو وڵات هەنگاوی پێویستیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا، هەروەها هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ و ئەمەریکا ئێستا دەبینن کە پێویستە سوید بە فەرمی بخرێتە ناو ناتۆەوە.