پارێزگای هه‌ولێر: ده‌ستكرا به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی (هه‌ولێر – خه‌بات)

K24 – هەولێر:

پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بە گوژمەى پتر له‌ 3 ملیار دینار لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌ی (هەولێر - خەبات).

له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە پێناو كارئاسانی بۆ شوفێران و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ، بە گوژمەی  3 ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار  لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەستکرا بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی ( هەولێر - خەبات ).

پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، رێگه‌ی هەولێر - خەبات، رێگه‌یەکی ستراتیژی و بازرگانی گرنگە و هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و مووسڵ  بەیەکەوە دەبەستێتەوە، پێکهاتووە لە سێ بەش، سایدی چوون لە سێڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە، لە سایدی هاتنەوەش لە بازگەی کۆنی کانی قڕژاڵە تاکو سێڕێیانی گوێڕ و لە بازگەی کانی قڕژاڵە بە دووری ( 6.350 ) کیلۆمه‌تر بەرەو قەزای خەباتە.

67
768
Fly Erbil Advertisment