سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە دەكات

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە
سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردن لە شاندێکی باڵای هاوپەیمانیی سیادە، بیروڕایان لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

رۆژی سێشەممە (4ـی تەمموزی 2023) لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی سیادە بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

Fly Erbil Advertisment