مه‌غریبییه‌ك كه به تۆمه‌تی داعشبوون له ئیسپانیا زیندانیكراوه ده‌ڵێت هاوڕه‌گه‌زخوازه

K24 - هەولێر:
دادگای نیشتمانی له شاری مه‌درید بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی مه‌غریبی دا بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هاوڕه‌گه‌زخوازه و له ئه‌گه‌ری ده‌ركردنی له ئیسپانیا و ناردنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی ژیانی تووشی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی "ئیل كۆنڤیدینسیال دیجیتاڵ"ـی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، توندڕۆیه‌ك كه به تۆمه‌تی توندڕۆیی ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندانه‌كانی ئیسپانیا زیندانی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌دا بۆ وڵاته‌كه‌ی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هاوڕه‌گه‌زخوازه و له ئه‌گه‌ری ناردنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌غریبی هاوڕه‌گه‌زخوازی ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌پاڵ تێگه‌یشتنی نه‌رێنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌غریبی سه‌باره‌ت به هاوڕه‌گه‌زخوازی، هاوكات شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش هاوڕه‌گه‌زخوازی قه‌ده‌غه كردووه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێندرێته‌وه وڵاته‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بێته‌وه، ئه‌و رۆژنامه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه، دادگای نیشتمانی له مه‌درید بانگه‌شه و پاساوه‌كانی ناوبراوی ره‌تكردووه‌ته‌وه و پشتیوانی له بڕیاری وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ئاسایش ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئیل كۆنڤیدینسیال دیجیتاڵ، دادگای ئیسپانیا ساڵی 2020 بڕیاری زیندانیكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز مه‌غریبی داوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تی به رێكخراوی داعش داوه ده‌ستگیركراوه و له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2012 – 2018 بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و رێكخراوه و كاره‌كانی كردووه.
رۆژنامه ئیسپانییه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، زۆرێك له بیانییه ده‌ستگیركراو و زیندانیكراوه‌كان، بۆ ده‌ربازبوون له زیندان و مانه‌وه‌یان له ئیسپانیا و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان، هه‌مان پاساو به‌كارده‌هێنن.