فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كۆده‌بێته‌وه

K24 - هەولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می لیژنه‌كه‌ی كرد بۆ تاووتوێكردنی ئاماده‌كارییه تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، قه‌یس مه‌حمه‌داوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می كرد بۆ تاووتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه و پلانه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی ئاسایشی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌تایبه‌تی له بنكه‌كانی ده‌نگدان و پاراستنی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بێجگه له لایه‌نی ئه‌منی، گفتوگۆ له‌باره‌ی لایه‌نه هونه‌ری و كارگێڕی و یاساییه‌كانی پرۆسه‌كه كرا، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێت و هیچ گرفتێك دروسن نه‌بێت.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پلانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی راگه‌یاندن و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراوه‌ته‌وه له سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق (بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بە بەشداریی زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر بەڕێوەدەچێت. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە 1ـی ته‌ممووزی 2023 ده‌ست به تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی، حزب و كاندیده‌كان كراوه.