له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 به‌رگری شارستانی عێراق ژماره‌یه‌ك رێنمایی بڵاوكرده‌وه

K24 – هەولێر:
كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی په‌نجا پله به‌رزده‌بنه‌وه، به‌رگری شارستانی عێراقیش ژماره‌یه‌ك رێنمایی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
جه‌وده‌ت عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی عێراق، له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رزی هاوین جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌وانه، زێده‌ڕۆیی نه‌كردن له به‌كارهێنانی كاره‌با و خۆپارێزی لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش كرد، له‌كاتی گه‌رمادا، پێویسته خۆتان له مه‌له‌كردن له رووبار و مه‌له‌وانگه كراوه‌كان به‌دوور بگرن.
ده‌شڵێت: "نابێت غاز و ئه‌مباری نه‌وتیی له‌به‌ر تیشكی رۆژدا یاخوود له چێشتخانه‌كان دابنرێن، پێویسته بخرێنه به‌ر سێبه‌ره‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته رێگری له چوونه ده‌ره‌وه‌ی منداڵان بكرێت.
دووپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان گرنگی به رووه‌ك و دار و بار بده‌ن و رۆژانه ئاوبدرێن.
روونیشیكرده‌وه، رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه و تێكچوونی ته‌ندروستی به‌دوور بن. گوتیشی: جامی ئۆتۆمبێله‌كانیش كه‌مێك به كراوه‌یی جێبهێڵن.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی عێراق، له دوای رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه، پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی په‌نجا به‌رز ده‌بنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌مێك خۆڵبارین روو له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق ده‌كات.
جیا له‌وه‌ش، بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راپۆرتێکی لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه: بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە ماوەى رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینى بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی. لە سەنتەرى پارێزگاکان لە سەرووى 41 پلەى سیلیزى و لە ئیدارەى گەرمیان لە سەرووى 44 پلەى سیلیزى دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان لەنێوان (36-40) پلەى و لە ناوچەسنوورییەکان لەنێوان (28-32) پلەى سیلیزى دەبێت.
کەشناسی هه‌رێم راشیگەیاندووە، کاریگەرى قوڵبوونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى هاوین، کاریگەرییەکەى تا رۆژى شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت پاشان پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایى دێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه دیلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، بە کوردستان24ی گوت: "ئەو شەپۆلەی گەرما كه روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، تۆز و خۆڵی لەگەڵ نابێت و ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت".
گوتیشی: "رێنمایی هاووڵاتییان دەکەین لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا عەسر خۆیان لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بپارێزن، بەتایبەتی ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە".
دیلان رەشاد راشیگەیاندبوو: "پێشبینی دەکەین لە دەڤەری گەرمیان و سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەرزترین پلەی گەرما بگاتە 48 پلەی سیلیزی، بەڵام بەو جۆرە نییە کە هۆشداری بدەینە لایەنە پەیوەندیدارەکان".