بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ رێژەی گەشتیاران 14٪ زیادیکردووە

K24 - هەولێر:
ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، ژمارەی گەشتیاران لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو بەرێژەی 14٪ زیادیکردووە و کارگۆش بەهەمان شێوە لە زیادبووندایە.
ئەو بەڕێوەبەره گوتیشی: ساڵی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار گەشتیارمان هەبووە و 60٪ کارگۆی هەموو عێراقیش لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بووە.
ئاماژەی بەوەدا کە بوونی سیستەمێکی گونجاو و پێشکەشکردنی رێنمایی و خزمەتگوزاری بە بازرگانان و گەشتیاران وایکردووە بەردەوام جیاواز دەربکەوین و هەر ئەمەش وایکردووە کە ساڵی رابردوو بە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق 40٪ـی کارگۆیان لێوە هاوردە کراوە، بەڵام تەنیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 60٪ـی کارگۆی لێوە هاوردە کراوە.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا، كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی جیهان دروستکرد، زۆربه‌ی هێڵه ئاسمانییه‌كان گه‌وره‌كان مایه‌پووچبوونی خۆیان راگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوای كۆرۆنا تێبینیمان كرد، رێژه‌ی گه‌شتیاران هورده هورده به‌رز ده‌بێته‌وه.
گوتیشی: له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران له‌سه‌دا 14 زیادیكردووه، پێشبینی ده‌كه‌ین، له شه‌ش مانگی دووه‌م ئه‌و رێژه بگاته له‌سه‌دا 18.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژانه پتر له 90 گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، رێژه‌ی گه‌شتكردن به‌رده‌وام له زیادبووندایه، كه په‌یوه‌ندی به ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هێڵه ئاسمانییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین، باره‌كان دێنه هه‌ولێر ئینجا دابه‌شی سه‌ر شاره‌كانی عێراق ده‌كرێنەوە.