سوودانی: گه‌نده‌ڵكاران چاویان بڕیوه‌ته دزی و به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نده‌ڵكاران خۆیان مه‌ڵاس داوه و چاویان بڕیوه‌ته دزی و به‌تاڵانبردنی سامانی گشتی، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێت، حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان به‌توندی رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4ـی ته‌ممووزی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كرد و رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك له گه‌نده‌ڵكاران خۆیان مه‌ڵاس داوه و چاویان بڕیوه‌ته شایسته داراییه‌كان وه‌ك چۆن هه‌مان ئه‌و كاره‌یان به‌رامبه‌ر به بوودجه‌كانی ده‌وڵه‌تی پێشووی عێراق كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گه‌نده‌ڵكاران باسی پاكی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان گه‌نده‌ڵن و له‌سه‌ر ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت پێویسته رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر یه‌ك به یه‌كیان بگرنه‌به‌ر و رێگه‌یان پێ نه‌ده‌ن بخزێنه ناویان و مه‌رامه گهندهڵكارانهكانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له چاودێركردنی هه‌ر كۆڵه‌گه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵ و راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵكاران به هه‌موو شێوه و میكانیزمێكی به‌رده‌ست و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان به‌تایبه‌تی كه كار ده‌كه‌ن بۆ په‌كخستنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و چاكسازی ئابووری، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئه‌و ئه‌ركه ئه‌ركێكی شه‌رعی و یاساییه.