له‌نده‌ن.. هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و به‌ریتانیا له‌باره‌ی رۆڵی عێراق بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و نزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه، له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ جیمس كلیڤه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی رۆڵی عێراق بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كرا، تیشكخرایه‌سه‌ر ئه‌ركی عێراق له نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونی وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت نێوانی ئێران و سعوودیه.
هه‌ردوو وه‌زیر باسیان له رۆڵی گرنگی عێراق بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
وێڕای تیشكخستنه‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدا و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق و رژدبوونی حكومه‌تی عێراق بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بۆ هاووڵاتییانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوایكرد، هه‌وڵه‌كان له‌پێناو هه‌ماهه‌نگی له بواره‌كانی خوێندن، ته‌ندروستی، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ چڕبكرێنه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی چاكسازییه‌كان كرد. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ عێراق له هه‌موو بواره‌كان كه پێوێستن به‌رده‌وام ده‌بن.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته له‌نده‌ن و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دكتۆر فوئاد حوسێن به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌ریتانیا له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن، گفتوگۆبكات.