ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی: رێژه‌ی داواكردنی په‌نابه‌ریه‌تی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا زیادیكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسێكی ئه‌وروپی ئاماژه به‌وه ده‌كات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای په‌ناخوازییان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، له ساڵی 2022 به‌راورد به ساڵی 2021 ژماره‌كه دوو هێنده زیاد بووه و ئه‌ڵمانیا له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین په‌ناخوازی وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 4ـی ته‌مووزی 2023) ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی له ساڵی 2022 روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، به‌راورد به ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ساڵی 2021 روویان له‌و وڵاتانه كردووه، به رێژه‌ی 50% زیادیكردووه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ساڵی 2022 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌ناخواز په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ریه‌تی، له‌و ژماره‌یه‌یشدا 244 هه‌زار په‌ناخواز داواكاریان پێشكه‌ش به ئه‌ڵمانیا كردووه و له‌دوای ئه‌ویش فه‌ره‌نسا دێت به پێشكه‌شكردنی 156 هه‌زار و دواتریش ئیسپانیا به پێشكه‌شكردنی 118 هه‌زار و دوای ئه‌وانیش نه‌مسا به 109 هه‌زار و ئیتاڵیا 84 هه‌زار، كه كۆی گشتیش ده‌كاته 996 هه‌زار كه‌س.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، تێكه‌ڵاوی ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان، ململانێ نوێ و به‌رده‌وامه‌كان و تێكچوون و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ئاڵۆزییه جیۆسیاسییه‌كان و توندوتیژی و چه‌وسانه‌وه، گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه پاڵیان به ملیۆنان كه‌سه‌وه ناوه وڵات و نیشتمانی خۆیان به‌جێبهێڵن و روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
ئاژانسه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا، 42 منداڵ و هه‌رزه‌كار هه‌یه، كه به‌بێ باوك روویان له ئه‌وروپا كردووه، كه ئه‌مه‌یش له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـوه زۆرترین ژماره‌یه و یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ژماره‌یه له سووریا و ئه‌فغانسان بووه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی ئه‌وروپی روونیكردووه‌ته‌وه، بێجگه له‌و ژماره‌یه، هاوكات نزیكه‌ی چوار ملیۆن ئۆكرانیش به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، روویان له ئه‌وروپا كردووه. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و ئاژانسه، جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا گه‌وره‌ترین و خێراترین قه‌یرانه‌كانی كۆچبه‌رانی دروست كردووه له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه.