30 کۆچبەر لە تورکیا دەستگیرکران

فۆتۆ: AA
فۆتۆ: AA

K24 - هەولێر

لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی داجتا لە پارێزگای موغڵا باشووری خۆرئاوای توركیا، 30 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای دەستنیشانکردنی گرووپێک کۆچبەری نایاسیایی لەسەر بەلەمێکی چووپی لە نزیک کەناراوەکانی شارۆچکەی داجتا، بەلەمی ئاسایشی کەناراوەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووەو تیمەکان 30 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرە نایاساییەکان دوای تەواوبوونی رێککارەکان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کرانەوە.

Fly Erbil Advertisment