سوودانی داوا له پارێزگاری ئه‌نبار ده‌كات ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه

K24 - هەولێر:
سوودانى داوا له پارێزگاری ئه‌نبار ده‌كات، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئیداره‌ی پارێزگاكه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له عه‌لی فه‌رحان دلێمی، پارێزگاری ئه‌نبار كردووه، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌ی بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه، دووپاتیكرده‌وه، هۆكاری ئه‌و داواكارییه‌ی سوودانی به‌هۆی شكستهێنانی دلێمییه له ئیداره‌دانی پارێزگاكه و زۆری ژماره‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له سنووری ئه‌و پارێزگایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاكه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌یسانه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا كه‌سێكی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری ئه‌نبار له شوێنی دلێمی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و به‌بێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی سیاسی، سوودانی خۆی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات.