بەرپرسی ئاکپارتی لە دیاربەکر بۆ كوردستان24: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان دیاربەکر و هەولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

K24 - هەولێر:

به‌رپرسێكی ئاكپارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان دیاربەکر و هەولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

محەممەد شەریف ئایدن بەرپرسی لقی دیاربەکری  ئاکپارتی، سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیاربه‌كر و هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ هەرسێ پەرلەمانتارەکەی  ئاکپارتی لە دیاربەکرەوە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ عەبدولقادر ئورالۆغڵو وەزیری گواستنەوە و گەیاندن هەبووە و بەمنزیکانە دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان دیاربەکر و هەولێر بۆ مه‌به‌سته‌كانی بازرگانی و گه‌شتیاری رادەگەیەندرێت. 

هەروەها راشیگەیاند، گەشتە راستەوخۆکانیش بۆ ستۆکهۆڵم و ڤیەننا دەستپێدەکات.

پێشتریش سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەولێر  به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ساڵی رابردوو قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا گه‌یشته‌ ئاستێكی باش، كه‌ نزیكبووه‌ته‌وه‌ له‌ 12 ملیار دۆلار.

 
Fly Erbil Advertisment