پارێزگاری هه‌ولێر: به‌رپرسانی سعوودی و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا سعوودییه‌كان سه‌رسامن به هه‌رێمی كوردستان
K24 - هەولێر:
شاندێكی پارێزگای هه‌ولێر به سه‌ردانێك له سعوودیه‌یه و ئامانج له‌و سه‌ردانه ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ریازی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه، هاوكات پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگی داهاتوو له هه‌ولێر كۆنفرانسێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی سعوودیه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 5ـی ته‌ممووزی 2023) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارێزگای هه‌ولێر له وڵاتی سعوودیه‌یه له لێدوانێكی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی شازاده‌ی جێ‌نشین سه‌رۆكوه‌زیرانی سعوودییه كرد، كه ئامانج لێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و هه‌رێمی كوردستان بوو له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی سعوودیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسی داڤۆس له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه كرایه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند ئاماده‌كارییه‌ك نیشان درا، كه تێیدا روونكرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له كۆمپانیا سعوودیه‌كان بكات و كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له سعوودیه‌یه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌به‌رهێنان و بریكاری وه‌زاره‌تی وه‌به‌رهێنان و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری وه‌به‌رهێنان و سندووقی گه‌شه‌پێدانی سعوودیه و ده‌سته‌ی هه‌نارده‌كردن و كۆمپانیای ئه‌لڕاجحی ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دیداری ئه‌نجام داوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه بۆ پێشوازیكردن له كاری وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مانگی ئابی ئه‌مساڵ له هه‌ولێر كۆنفرانسێك ئه‌نجام ده‌درێت و ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی سعوودی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، گوتیشی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی سعوودیه سڵاو و رێزی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیان پێگه‌یاندووه و بانگهێشتیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، ئه‌ویش به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بانگهێشتنامه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌شكرد، به‌رپرسانی سعوودی و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا سعوودییه‌كان سه‌رسامن به هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سعوودیه و په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان بنه‌ماڵه‌ی پادشای سعوودیه و ماڵباتی بارزانی كردووه‌ته‌وه، كه وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا.
گوتیشی، له رۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه و دیداری دیكه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی سعوودی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینرێت بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی تەممووزی 2023، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری لە بارەگای سەرەکی سندووقی سعوودی بۆ گەشەپێدان لە ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن شێخ سوڵتان مورشید عەبدوڵرحمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقی سعوودی؛ ئەندازیار فەیسەڵ ئەلقەحتانی، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندووقەکە؛ ئەندازیار بەندەر ئەلعوبەید، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێری وڵاتانی عەرەبی و دکتۆرە رەندە ئەلهەزلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و شاندی یاوەری پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەی نێوانیادا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سوپاس و پێزانی پارێزگا و شاندی یاوەری پێشکەش سەرۆکی جێبەجێکار و تیمی کارگێری سندووقی سعوودی بۆ گەشەپێدان کردووە، بۆ پێشوازی گەرمیان و بانگهێشتکردنیان بۆ ریازی پایتەخت. ئەوەش خراوەتەڕوو، پارێزگاری هەولێر سڵاوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێ گەیاندوون و بانگهێشتی فەرمی هەرێمی کوردستانی کردوون.
پرسی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، یەکێک بوو لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پارێزگاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌ی گۆڕانكارییەکانی كه‌شوهه‌وا خستووەتەڕوو و داوایکردووە، "شانشینی سعوودیە شوێنپه‌نجه‌ی یارمه‌تییه‌كانی خۆی بۆ هەولێری هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه بنه‌خشێنێت، چونکە رۆژانە پێویستی بۆ ئاوی خاوێن زیاتر دەبێت و هەولێریش جگە لە دانیشتووانی خۆی، پەناگەی زیاتر لە سەدان هەزار ئاوارەیە و پێویستییان بە ئاوی پاك هەیە".
لای خۆیەوە، مەسعود کارەش، جێگری پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا پریزتەیشنێكی لەبارەی "فراوانبوونی شاری هەولێر و سروشتی کێشەی ئاوی خاوێن پێشکەشکرد و مەترسی ئەوەی خستەڕوو، دوای چەند ساڵی داهاتوو ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، مەترسییەکان کێشە و گرفتی ئاو بەرەو دروستبوونی قەیران دەچێت".