ئاری هه‌رسین: دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كان ده‌بێت ببێت به كولتوور

K24 - هەولێر:
ئاری هه‌رسین، ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به دیداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی كوردستان به كوردستان24ـ رایگه‌یاند، دیدارێكی راشكاوانه بوو و خزمه‌ت به شه‌فافیه‌ت ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك بوێری و شه‌فافیه‌تی تێدابوو و متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه بوێری ده‌وێ سه‌رۆكوه‌زیران له هه‌رێمێكدا كه چه‌ندان قه‌یرانی تێدایه به ئاشكرا له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی خه‌ڵك دابنیشێ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كه بابه‌تێكی له‌و شێوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان رووده‌دات و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌نگاوی بۆ ناوه و پێویسته ببێته كولتوور.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كه كه‌سانی تێكده‌ر و گه‌نده‌ڵكار و ده‌زگای میدیاییش هه‌بن، هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م دیداره بشێوێنن، به‌ڵام به‌گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگه و ناوه‌نده‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و میدیای ته‌ندروست كاردانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیران به‌دڵێكی زۆر فراوانه‌وه پێشوازی هه‌موو میوانه‌كان و قسه‌كانیانی كرد، ئه‌مه‌یه ده‌بێته هۆی دروستبوونی متمانه له‌نێوان خه‌ڵك و حوكمڕاندا.
له‌باره‌ی ئه‌و گله‌ییانه‌ی ئاراسته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه گوایه پارێزگای سلێمانی په‌راوێز خستووه، ئاری هه‌رسین به پێویستی زانی، خه‌ڵكی سلێمانی كاتێك ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌و دیداره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئیداره‌ی لۆكاڵی سلێمانییان له‌به‌رچاو بێت‌و واقیعه‌كه‌یان بۆ روون ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاری هه‌رسین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی لۆكاڵی سلێمانیان له‌به‌رده‌ستدایه، خودی مه‌سرور بارزانییه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و حه‌ز به سیسته‌م ده‌كات، له كاتێكدا به‌رامبه‌ره‌كانی حه‌ز به‌و سیسته‌م دیسپلینه‌ی ئه‌و ناكه‌ن. گوتیشی، خه‌ڵكی سلێمانی ئه‌و راستییه‌یه ده‌زانن، كه كێ زۆنی ئه‌ودیوی دێگه‌ڵه به‌ڕێوه‌ده‌بات و كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و سنووره كێ لێی به‌رپرسیاره.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كار و پڕۆژه‌ی زۆری ماوه و به‌شێكی كه‌می كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بكات پێویستی به ماوه و كاتی زۆرتره، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا دروست بووه، سه‌رۆكوه‌زیران زۆر به سه‌ربه‌رزی له كاروباره‌كانی رابردووی كابینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه و توانیویه‌تی چاكسازی جیددی بكات و رێگری له گه‌نده‌ڵكاران كردووه.