پارێزگای هه‌ولێر: به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤیل په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن ده‌باته قۆناغێكی نوێ

K24 – هەولێر:
پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناشڤیل راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پیرۆزبایی له هاووڵاتیان و هاوشارییانی هه‌ولێر ده‌كات و سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه هاوكار و هۆكار بوونه بۆ له‌یه‌كدی نزیكردنه‌وه و داڕشتنی پڕۆژه‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی شاندێکى پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر له 16ـی ئایاری 2022 سه‌ردانی شاری ناشڤیلی له ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ ئەنجوومەنى شاره‌كه و سەرۆکى شارەدارى و بۆردى دەستەخۆشکى شارەکە لەپێناو بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە بواره‌كانى کولتوورى، فەرهەنگى، ئابوورى، بازرگانى، وەبەرهێنان ئەنجام دا و لە 20ـی ئایاری 2023 شاندێکی شارەوانی ناشڤیل بە سەرۆکایەتى جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشڤیل، سەردانی شاری هەولێری کرد و دووبارە چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگ و بەسەرکردنەوەیان بۆ شوێنە جیاوازەکانی هەولێر ئەنجامدا، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 7ـی ته‌ممووزی 2023) ئەنجوومەنى شارەوانى ناشڤیل به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارى دەستەخوشکى هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناشڤیلی په‌سند كرد.
هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و شاره ئه‌مه‌ریكییه، هەردوو شار رۆڵێكی گه‌وره له بەرەوپێشوەچوونى په‌یوه‌ندییە كولتووری، شاره‌وانی، په‌روه‌رد، ته‌ندروستی، هونه‌ری و وه‌رزشی و سێکتەرەکانى دیكه‌ی نێوان هه‌ردوولادا ده‌گێڕێت.
پارێزگای هه‌ولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتییان و هاوشاری هه‌ولێر له به‌ده‌سته‌خوشكبوونی هه‌ولێر و ناشڤیل سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، هاوكات ئه‌و پڕۆژه‌یه پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ویلایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکایش دەباتە قۆناغێکى دیکە. باسی له‌وه‌یش كردووه، كه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌م نزیکانە شاندێکى پارێزگاى هەولێر بە سەرۆکایەتى پارێزگارى هەولێر سەردانى ناشڤیل دەکات و له ماوه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك یاداشتى فەرمی دەستەخوشکى نێوان هەردوو شار واژۆ ده‌كات.
پارێزگای هه‌ولێر هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌یدا وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و هاوشاریانى هه‌ولێر به‌و بۆنه‌یه‌وه، هاوكات بە پێویستى دەزانێت سوپاسى هەموو ئه‌و لایه‌نانه بکات كه هاوكار و هۆكار بوونه بۆ لەیەکدی نزیکردنەوە و داڕشتنى پڕۆژەى ده‌سته‌خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل. هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر سوپای خۆی ئاراسته‌ی هەوڵ و رۆڵى کاریگەری ره‌وه‌ندی کوردی له شارى ناشڤیل و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتۆن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی و دۆستانی کوردستان كردووه، كه رۆڵیان هه‌بووه له پێكهێنانی دەستەخوشکى لەنێوان هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و ناشڤیل.