ئێران؛ ژمارەیەک چەكدار ھێرش دەکەنەسەر بنكەیەكی پۆلیسی زاھیدان
ھێرشبەرەكان تاكوو ئێستا چەكدارێكی ناو بنكەكەیان كوشتووە

K24 - هەولیر:
بەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک چەكدار ھێرشیان کردووەتە سەر بنكەی پۆلیسی شاری زاھیدان و تاكوو ئێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ـی تەمووز، میدیا فەرمییەكانی ئێران رایانگەیاند، ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردووەتە سەر بنكەی پۆلیسی شازدەی شاری زاھیدان و لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە.
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، ھێرشبەرەكان پشتێنەی بۆمبرێژكراویشیان پێیە و تاكوو ئێستاش تەقەكردن بەردەوامە.
ماڵپەری فارس نیوزی نزیك لە سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا، تاکو ئێستا چەكدارێكیان كوژراوە و پێکدادانیش بەردەوامە.