جۆو بایدن: کۆتا چەکی کیمیاوی ئەمەریکامان لەناوبرد

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا | وێنە: JIM WATSON / AFP
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا | وێنە: JIM WATSON / AFP

K24 - هەولێر:

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆتا چەکی کیمیاوی خۆیانیان لەناوبردووە، هانی وڵاتانی جیهانیشیدا پابەندی رێککەوتنی تایبەت بە لەناوبردنی چەکی کیمیاوی بن.

سەرۆکی ئەمەریکا راشیگەیاند، ماوەی نزیکەی 30 ساڵە کار بۆ کۆتاییهێنان بە چەکە کیمیاوییەکانیان دەکەن، پابەندیشن بەو رێککەوتنەی تایبەتە بە قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوییەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەیدا سەرۆکی ئەمەریکا هانی وڵاتانی جیهانیشیدا پابەندی رێککەوتنی تایبەت بە لەناوبردنی چەکی کیمیاوی بن تا دەگەنە ئەنجامی کۆتایی.

ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی پێنجی ئەمساڵ فێرناندۆ ئاریاس بەرێوەبەری رێکخراوی جیهانی لەناوبردنی چەکی کیمیاوی ئاماژەی بەوەدابوو، لەماوەی رابردوودا رێکخراوەکەیان سەرپەرشتی لەناوبردنی 70 هەزار تۆن چەکی کیمیاوی کردووە.

Fly Erbil Advertisment