20 کۆچبەر لەنێوان تورکیا و یۆنان رزگارکران

K24 - هەولێر
20 کۆچبەری نایاسایی کە هێله‌كی رزگارییان له‌به‌ردابوو و لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه، لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا لە پارێزگای موغڵا، رزگاركران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا "دوای گه‌یشتنی زانیاریی سه‌باره‌ت به بوونی کۆچبەری نایاسایی، کە هێله‌كی رزگارییان له‌به‌ردابووه لە كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به به‌له‌مه‌وه ئاڕاسته‌ی شوێنه‌كه كراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکان 20 کۆچبەری نایاساییان رزگاركرد كه لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانەوە بۆ ئاوەکانی تورکیا گه‌ڕێندرابوونه‌وه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "کۆچبەره نایاساییه‌كان دوای گرتنه‌به‌ری رێکارەکان رەوانەی فه‌رمانگه‌ی کۆچ له پارێزگاكه كران".