ئهسهد به مهرج لهگهڵ ئهردۆغان کۆدەبێتەوە

K24 – هەولێر
هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی سووریا و سەرۆککۆماری تورکیا خراونەتە گەڕ، بەڵام سەرۆکی سووریا مەرجی هەیە و رووسیاش هەڵدەدات ئەو کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی پوتن بەڕێوەبچێت.
ئەلێکسەندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە ژمارەیەک ئاستەنگ و بەربەست هەن، یەکێک لە ئاستەنگەکان بوونی هێزی سەربازی تورکیایە لە سووریا.
گوتیشی: کار بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەشار ئەسەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ئامادەبوونی پوتن دەکرێت.
هەروەها نیدال قوبلان، باڵیۆزی پێشووی سووریا لە تورکیا راگەیاندووە، ئەگەر رێککەوتن لەسەر مەرجەکانی دیمەشق نەکرێت و پێشوەختە هێزەکانی تورکیا لە سووریا نەکشێتەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆنابێتەوە.