سوودانی: واقیعی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه پشت به به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی ده‌به‌ستێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، واقیعی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی پشت به به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی ده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هاریكاری سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی عێراق به پێویست زانی.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی كرد و له نزیكه‌وه چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرد و گوێی له به‌ده‌ستهێنانی گرنگترین دۆسیه‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگانه گرت كه رووبه‌ڕووی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها سوودانی له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، رایگه‌یاند، واقیعی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق پشت به به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی ده‌به‌ستن، جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكومه‌ت دایناوه باشترین میكانیزمه بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی له واقیعی حكومه‌تدا و پێویست ده‌كات له‌و پێناوه‌دا هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هاریكاری یه‌كدی بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به پێویستی زانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانیكی سیاسی له كاروباروباره‌كانی دووربخرێته‌وه. سوودانی جه‌ختیشیكرده‌وه، عێراق پێویستی به دادپه‌روه‌رییه به گوێره‌ی تواناكان، گوتیشی، په‌له‌كردنی له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و پێویستیانه كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق پێویستی پێیه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان بكرێت.