میدڤیدیڤ هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردوومانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیا و ئه‌وروپا ده‌كات

K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا داوا ده‌كات له‌كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی رووسیا به چه‌كی ناتۆ، هێرشبكرێته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا.
دیمتری میدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به چه‌كی ناتۆ هێرشبكرێته سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی سمۆلینسیكی رووسیا، پێویسته بۆردوومانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ئۆكرانیا بكرێت.
پێشتریش میدڤیدیڤ، رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا رابگرن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له ئۆكرانیا دێت.
راشیگه‌یاندبوو: "هه‌ر كاتێك چه‌كی ئه‌تۆمی به ئۆكرانیا بدرێت، رووسیا هێرشی پێشوه‌خته‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌دات".
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە 24ـی شوباتی 2022 لە پەیامێکدا شەڕی دژی ئۆکرانیا راگەیاند و سوپای وڵاتەکەی هێرشی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکرد، لەوکاتەوە تا ئێستا شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە کە زیانی زۆری بەر ئابووری جیهان گەیاندووە.