گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی كه‌ركووك: تا ئێستا 280 هه‌زار كارتی ده‌نگدان نوێكراونه‌ته‌وه

K24 - هەولێر:
کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆماری دەنگدەران نوێ دەکاتەوە، 43 بنکە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراونەتەوە زیاتر لە 1.1 ملیۆن دەنگدەر بەشداریی دەنگدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دەکەن، لەدایکبووانی 2004 و 2005 مافی دەنگدانیان هەیە.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی عه‌باس گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق – لقی كه‌ركووك، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ئه‌مڕۆ نووسینگه‌كانی كۆمیسیۆن له سه‌رانسه‌ری پارێزگای كه‌ركووك كرانه‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی و حزبه سیاسییه‌كان له به‌غدا ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام تۆماركردنی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، 15ـی ئه‌و مانگه (ته‌مموز) ده‌ستپێده‌كات، تاكو 13ـی مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمی گه‌ڕۆك بڵاوه‌یان پێكراوه.
گوتیشی: "تا ئێستا 280 هه‌زار كارتی ده‌نگدان نوێكراونه‌ته‌وه".
نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەشاری کەرکووک دەستیپێکردووە و ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، ئەو هاووڵاتیانەی کە یەکەمجارە مافی دەنگدانیان هەیە، و ئەوانەی بایۆمەتریان نەکردووە یان ئەو کەسانەی دەیانەوێ بنکەکانی دەنگدانیان بگوازنەوە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی كۆمیسیۆن بكه‌ن.
بڕیارە لەرۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە 1ـی تەمموزەوە بۆ ماوەی یەک مانگ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکاتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە درێژایی مانگی تەمووز ناوی پارتە سیاسی و هاوپەیمانێتییە نوێیەکان تۆماردەکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لە رابردوودا 269 پارتی سیاسی لە کۆمیسیۆن تۆمارکرابوون، ئێستاش بە میکانزمی نوێ و پێدانی بڕی 5 ملیۆن دینار حزبەکان ناوی خۆیان نوێدەکەنەوە لە کۆمیسیۆن، هەروەها هەڵبژاردنەکان بە سیستمی سانت لیگۆ بەڕێوەدەچێت و بە تەواوی پشت دەبەستێت بە یاسایی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق.