پا‌ترياركی كلدانهكان له عێراق و جيهان هۆشداری ده‌داته سه‌رۆككۆماری عێراق

K24 – هه‌ولێر:
پا‌ترياركی كلدانهكان له عێراق و جيهان رایده‌گه‌یه‌نێت، "له هه‌موو كات و شوێنێكدا پۆستی سه‌رۆككۆمار پارێزه‌ری ده‌ستوور و دابینكه‌ری دادوه‌ری و یه‌كسانییه".
دوای ئەوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 ده‌ركرد، کە تایبەتە بە كاردينال لويس رۆفائيل ساكۆ، پا‌ترياركی كلدانهكان له عێراق و جيهان، ناوبراو نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی له‌تیف ره‌شید ده‌كات، تێیدا هاتووه: دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه هاتوون مه‌رسوومێك راست بكه‌نه‌وه، ئایا پێتانوایه له سه‌رده‌می پادشایه‌تی، كۆماری و خوالێخۆشبێت مام جه‌لال هه‌ڵه كرابێت و ئێوه هاتوون ئه‌و هه‌ڵه راست بكه‌نه‌وه، ئایا هه‌موو ئه‌و مه‌رسوومانه‌ی پێش خۆتانیش راست ده‌كه‌نه‌وه؟
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتووه: ئێوه خۆتان باشتر ده‌زانن، ئه‌و راوێژه‌ی بۆت كراوه، دروست نییه، ئه‌مه تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له پێگهكهتان و پێكهاته‌ی كریستیان.
له نامه‌كه‌یدا کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ هۆشداری له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌دات بۆسه‌ر پێكهاته‌ی كریستیان و ده‌ڵێت: داوای یاساییتان له‌سه‌ر تۆمارده‌كه‌م.
پێشتریش ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک نوێنەرایەتی کریستیانەکان، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق کردبوو و تێیدا نووسیبووی، "بەهۆی تۆوە مەسیحییەت لە مەترسییەکی گەورەدایە".
لە پەیامەکەیدا، ئانۆ جەوهەر رەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆک کۆماری عێراق گرتبووە کە لەبری ئەوەی ببێتە پەناگەی کریستیانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بووەتە بەشێک لە ئازاردانییان و کەوتووەتە داوی ئەوانەی کە دەیانەوەێت کە ئازاری زیاتری کریستیانەکانی عێراق بدەن و لە ساڵی 2003ـەوە پێشینەی ترسناکی لەوجۆرەیان نەبینیوە.
ئانۆ جەوهەر نووسیوبووی، کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، نوێنەرایەتی هەرە زۆرینەی کریستیانەکانی عێراق دەکات و ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆماریش، هیچ بیانوویەک هەڵناگرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئانۆ جەوهەر ئاماژەی بەوەشکردبوو، دژایەتیکردنی بێ بیانووی پاتریارکی کلدانی و هەوڵەکانی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق کە بەشێوەی ستەم کورسی کۆتای کریستیانەکانیان بردووە، لەگەڵ هەوڵەکانی سەرکردەیەکی میلیشیا کە نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات بەڵام بەهۆی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو پارتەی سەرۆک کۆمار نوێنەرایەتی دەکات، سەرۆک کۆمار ئەو مافە بەخۆی دەدات هێزی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە دژی کۆنترین کڵێساکانی عێراق کە مێژووەکەی بۆ سەدەی یەکەمی زایینی دەگەڕێتەوە، بەکاربهێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی لە ژمارەی (4727)ـی رۆژنامەی وەقایعی عێراق لە (3ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە مەرسومی ژمارە (31) بڕیاری کشانەوەی مەرسومی ژمارە (147)ـی ساڵی 2013 بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ، لە روونکردنەوەیەکدا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، کشانەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت، چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرەنسیس و کڵێسا‌ی کاسۆلیکییەوە ئەو پلەی پاتریارکی کڵێسا‌ی کلدانی عێراق و جیهانی پێبەخشراوە.
هەروەها لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکردبوو، "کشانەوەی مەرسومەکە، بۆ راستکردنەوەی دۆخی دەستووری هات و مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەکی دەستووری یان یاسایی بوو، هەروەها بەهۆی داواکردنی مەرسومی هاوشێوەی سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی کڵێسا‌کان و پێکهاتەکانی ئایینی دیکەوە، بەبێ بنەمایەکی دەستووری".
سەره‌تای مانگی ئایاری رابردوو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاردینال پاتریارک لویس رافایل ساکۆ رایگەیاندبوو، ئەو هاوشێوەی سیستانی کە مەرجعی باڵای شیعەکانە، ئەویش مەرجی کریستیانەکانە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە و جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، کە رەیان کلدانی نوێنەرایەتی کریستیانەکان ناکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە هەوڵی دەست بەسەرداگرتنی کڵێساکانی پارێزگای نەینەوا دەدات.
هاوکات سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هۆشداریدایە حکومەتی عێراق، ئەگەر لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی دژی کریستانەکان دەکرێت، نەیەتە دەنگ ئەوا پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەن.
